عەبادی لەسەر هێرشکردنە سەر قەندیل وەڵامی تورکیا دەداتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، رێگە بە تورکیا نادەین، کە له‌ناو خاكی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتاری هه‌فتانه‌یدا رەتیکردەوە کە لەگەڵ توركیا هیچ ڕێككه‌وتنێكیان له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له‌ناو خاكی عێراق هەبێت.

سەبارەت بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە قەندیل و داگیرکردنی ناوچەکە پێی وابوو کە تەنیا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە.
 
ئەم قسانەی عەبادی دوای لێدوانەکانی وەزیری بەرگری تورکیا دێت کە  وتبووی، ڕەزامەندىیان لە عێراق و ئێران وەرگرتووە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە لە چیاکانى قەندیل.


PM:11:12:12/06/2018