خانمە هونەرمندێکی شۆخی کورد مزگەوتێکی بە دیاری پێ بەخشرا
خانمە هونەرمەندی کورد دینا، چەند وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە خەڵاتێکی لەلایەن یەکێک لە مزگەوتەکانی کوردستان وەرگرتووە.
هونەرمەندی شۆخ دینا کە خوێندکاری نوێی ئاوازدانەری کورد، هەڵکەوت زاهیرە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک چەند وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتێدا و نوسیویەتی،"سوپاس بۆ مزگەوتی ئاڵتون بۆ رێزلێنانی من و کاکە میرا بۆ ئەو کارە هونەریانەی پێشکەشی مانگی رەمەزانمان کرد".
دینا هونەرمەندێکی شۆخی کوردەو ماوەیەکە دەستی بەکاری هونەری کردووە لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییەو بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵیش بەرهەمێکی بڵاکردەوە.
پێشتریش دەربارەی ئەم خوێندکارە نوێیەکەی لە لێدوانێکیدا هەڵکەوت زاهیر وتوبوی، ناوی هونەرمەندە نوێیەکەم دینایە و خەڵکی کوردستانە و کوردە، و جیاوازیەکەی دینا لەوەدایە کە دەنگێکی زۆر خۆشی هەیە و کچێکی وشیار و زیرەکە و ڕۆشنبریەکی هونەری هەیە.
PM:11:30:12/06/2018