میسی دەیەوێت دوای بردنەوەی مۆندیال یاری بۆ ئەرجەنتین نەکات


میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردۆتەوە، میسی دەیەوێت مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بباتەوەو دواتر بە یەکجاری واز لە یاریکردن بۆ ئەو هەڵبژاردەیە بێنێت.

بەرنامەی چرینگیتۆی ئیسپانی کە بەرنامەیەکی بە ناوبانگەو هەفتانە ئەنجام دەدرێت نهێنیەک لەسەر میسی بڵاو دەکاتەوەو ئاشکرای کردووە میسی ئەگەر مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا بۆ تانگۆ بباتەوە چیتر یاری بۆ ئەرجەنتین ناکاتەوەو بە یەکجاری واز لە هەڵبژاردەکە دەهێنێت.

پێشتریش میسی رایگەیاند یاری بۆ ئەرجەنتین ناکەمەوەو دواتر پەشیمان بووەوە.



PM:11:48:12/06/2018