بانە شیروان بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت

ئەستێرەی کورد ئایدڵ بانە شیروان ڤیدیۆییەكی بڵاوكردەوەتەوە، کە سەرقاڵی ئامادەکردنی کاریکی هونەرییە بە زمانی ئینگلیزی .

 لەهەژمارەكەی خۆی لەئینستاگرام بانە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە، کە لەوڵاتی تورکیا تۆماری کردووەو لەسەری نوسیویەتی، "چاوەڕوانی كاری ناوازە بن، بەڵام ئەم ڤیدیۆیە تەنیا بۆ خۆشییە و بەرهەمی تازە نییە، بەڵام چاوەڕێ بن بۆ كاری زۆر گەورە و ناوازە لەئایندەدا".

بانە شیروان ته‌مه‌نی  ١٦ ساڵه‌ و دانیشتوی شاری سلێمانییه‌ و بچوکترین بەشداربووی کورد ئایدل بوو . 



AM:12:06:13/06/2018