عەلی قەرەداغی، ئه‌میندارى گشتیی یه‌كێتى زانایانیی موسڵمان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پیلانێكى گه‌وره دژ به توركیا و ئیسلام و قودس له ئارادایه" و ئیدانه‌ى ده‌كات.
عه‌لى قه‌ره‌داغی، له وتارێكیدا له شارى ئه‌ستانبوول به ئاماده‌بوونى 450 له زانایانى موسڵمان له توركیا و ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵاى تورك، له‌ناویانیشدا والى ئه‌ستانبوول و كوڕى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، ڕایگه‌یاندووه "پیلانێكى گه‌وره دژ به ئومه‌تى ئیسلام داڕێژراوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه كه به‌ده‌ست ژماره‌یه‌ك له سیاسییه‌كانى، جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌و "پیلانه" له ڕاستیدا، درێژه‌پێده‌رى پیلانێكى گه‌وره‌یه دژ به ئیسلامى ڕاسته‌قینه و شه‌ریعه‌ت، وتیشی "دوژمنان و نه‌فامه‌كان ده‌یانه‌وێت سزاى هه‌ركه‌سێك بده‌ن یان هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ى موسڵمانان و پرسه‌كانیان بوه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌هه‌وڵیشدان بۆ شكستپێهێنانى هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو".
ئه‌میندارى گشتیی یه‌كێتى زانایانی موسڵمان، وته‌كانى به نموونه‌ى توركیا باسکرد و وتی "پیلانه‌كه‌ى دژ به توركیا گه‌وره‌یه، له ڕووی ئابووریی و سیاسییه‌وه گه‌وره‌یه و به ناحه‌قییش ده‌كرێت".
وتیشی "دوژمنانى ئیسلام، ئیسلامێكى بێ ڕۆحیان ده‌وێت، هێزى نه‌بێت، ژیانی نه‌بێت، ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی".
هه‌روه‌ها باسى له فەڵه‌ستین و قودس كرد و وتى "ڕێككه‌وتنى سه‌ده، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى فڵه‌ستین- ئیسرائیل كارى له‌سه‌ر ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه فەڵه‌ستینییه‌كان ناچار بكات سازش بكه‌ن".
هەروەها داواى له حكوومه‌تى نه‌مسا كرد، له بڕیارى داخستنى 7 مزگه‌وته‌كه و دیپۆرتكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له مامۆستایانی ئاینی، په‌شیمان ببێته‌وه.
هه‌ینی ڕابردوو، حكوومه‌تى نه‌مسا بڕیارى داخستنى 7 مزگه‌وت و دیپۆرتكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوانى ئاینی به تۆمه‌تى"بلاوكردنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى و تێڕوانینی ڕادیكالى" ده‌ركرد، هه‌روه‌ها مافى نیشته‌جێبوونى ئه‌و پیاوه ئاینییانه ده‌ركرد، كه سه‌ر به "یه‌كێتی توركیا- نه‌مسا بۆ ڕۆشنبیری ئیسلامی و هه‌ماهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تینو سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی كاروبارى ئاینی توركیایه.