دادگای فیداڵی عیراق كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ده‌ركردنی بڕیاری تایبه‌ت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ده‌ڵێت "ناتوانین جێبه‌جێكردنی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن رابگرین".
ئه‌یاد سامۆك وته‌بێژی دادگای فیدراڵی عیراق رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ 13ی6ی 2018 دادگای فیدراڵی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی مدحت مه‌حمود كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ده‌ركردنی بڕیاری تایبه‌ت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ژماره 45ی ساڵی 2013.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه دادگای فیدراڵی دوای راوژێكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كه‌تایبه‌ته به‌ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره و وه‌رگرتنی بۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر تانه‌دان له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه و ئه‌و كات بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه ده‌دات.
ڕاشیگەیاند "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا ناتوانین جێبه‌جێكردنی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن رابگرین، بۆیه پێویسته بۆچوونی به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت تابڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بدرێت".