بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم شۆفێرانی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 13 حوزەیرانی 2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان بڵاوكردەوە و تیایدا ھاتووە "ھاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری ھەموو شۆفێرانی سنووری گەرمیان و كوردستان دەكاتەوە، كە ڕۆژانە ڕێگاكانی گەرمیان بەكار دەھێنن، پێویستە زۆر بە وریایی شۆفێری ئەنجام بدەن، ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئێستا لە زۆربەی شەقامەكانی گەرمیان و لەنێوان شار و شارۆچكەكاندا، كاریان تێدا دە كرێت".
باس لەوەش كراوە، كە ئەو كاركردنە بە مەبەستی بە یەك ئاراستەكردنی ھاتن و چوون (دوو ساید) و ڕۆژانە ئاراستەكان دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە ئاگاداری ھێماكانی ھاتوچۆ بن، بۆ ئەوەی بەدوور بن لە ڕووداوی نەخوازراو.
ھاتوچۆی گەرمیان لە ھەمان كاتدا داوا لە كۆمپانیاكانی جێبەجێكار دەكات، كە گرنگی بدەن بە دانانی ھێماكانی ئاگاداركردنەوە لەو جێگایانەی كاریان تێدا دەكرێت.