لەفەیەکی مەترسیدار لە سلێمانی بڵاودەبێتەوە

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر شاورمه‌ لەناو دەبەن کە بۆ تەندروستی مەترسیدارە.

ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێرنه‌ری سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕایگەیاند: به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی لیبڵه‌كانی و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی و دوو به‌رواری، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر دۆنه‌ر (شاورمه‌)دا گیراوه‌ كه‌ شیاوی خواردن نیه‌.

وتیشی: ژماره‌ی لوله‌ی ئه‌و شاورمه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ زیاتر له‌ 150 دانه‌یه‌، له‌ كارگه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر ئاماده‌و هاورده‌ی شاری سلێمانی ده‌كرێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیای سیتی شۆڕش له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری، بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێرنه‌ری سلێمانی ده‌یفرۆشرێت.

ڕوونیشی کردەوە: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق، ده‌ستكاریكردنی لیبڵ و شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ناوی یان هه‌بوونی دوو لیبڵ له‌سه‌ر كاڵاو شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیه‌كان رێگه‌پێدراو نیه‌.


ئه‌م بابه‌ته ‌13712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:42:13/06/2018