راهێنەری ئیسپانیا لابراو فێرناندۆ هێرۆ لە شوێنەکەی دانرا


یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەمڕۆ چوارشەممە بەرەسمی راهێنەری تیپی تۆپی پێی هەڵبژاردەکەی جولیان لۆپتیگۆی دوورخستەوەو بڕیاریدا فێڕناندۆ هێرۆ شوێنەکەی بگرێتەوە.

لۆپتیگۆی لە رۆژی سێشەممە بووە راهێنەریی یانەی ریاڵ مەدرید بە بێ ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاگاداردبێت، گفتوگۆی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجامداو دواتر رۆبیالیسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری دورخستەوەی راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی داو هێرۆ شوێنەکەی گرتەوە.

فێرناندۆ هێرۆ پێشتر بەڕێوەبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا بووە.



PM:04:22:13/06/2018