" لە سووتانی سندوقەکانی هەڵبژاردندا لە رەسافە بەنزین بەکار هاتووە "

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەڵگەنامەی سەرەتایی لەسەر سووتانی سندوقەکانی هەڵبژاردن لەرەسافە ئاشکرا دەکات و دەڵێت " بەنزین بەکارهێنراوە".

ئه‌مرۆ چوار شه‌مه‌ سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی لەسەر روودانی سووتانی سندوقەکانی دەگدانی ئاشكرا کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "‌ له‌سوتانی كۆگاكانی سندوقی ده‌نگدان له‌ره‌سافه‌ به‌نزین به‌كار هاتووه"‌ .

رۆژی ١٠ ی حوزەیران لە کۆگایەکی گەورەی کۆمسیۆن لە بەشی رەسافە لەبەغدای پایتەخت ئاگرێکی گەورە کەوتەوەو زیانێکی زۆری گەیاند بەو کۆگایەی کۆمسیۆن، هەر ئەم رووداوەش بووە مایەی توندبوونەوەی کێشەکانی نێو لایەنە سیاسیەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و د. سەلیم جەبوری سەرۆکی پەرلەمان داوای دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کردەوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:10:13/06/2018