یەکێک لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ناکاو باری تەندروستی تێكدەچێت رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
لاوك میرزا، برازای عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی به میدیای فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە، کە باری ته‌ندروستی ناوبراو تێکچووەو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
وتیشی، لە ئیستادا مامی له شاری پزیشكی فاروق له سلێمانی له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌و باری تەندروستی ناجێگیرە".
عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی، دواین پۆستی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیه‌و یه‌كێكه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.