عەبدول رەزاق فەیلی کۆچی دوایی کرد

کەمێک پێش ئێستا ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوەكۆچی دوایی كرد.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویکردەوە، کە عەبدول رەزاق فەیلی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە له‌ شاری پزیشكی فاروق كۆچی دوایی كرد.

پێشێتریش لاوك میرزا، برازای ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاماژەی بەوەدابوو، کە باری ته‌ندروستی مامی لەناکاو تێکچووەو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی، دواین پۆستی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیه‌و یه‌كێكه‌ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.



ئه‌م بابه‌ته ‌5960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:39:13/06/2018