تەقینەوەیەک کەرکوکی هەژاند

كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك لە گەڕەكی شۆراو لە باكوری شاری كەركووك ڕووی دا و بارەگای هێزی دژەتیرۆری عێراقی کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک بە "سپی"راگەیاند، ئەمشەو چوارشەمە دەوروبەی کاتژمێر ٠٩:٠٠ 
تەقینەوەیەک لەگەڕەکی شۆراو لە باکوری کەرکوک ڕوویدا و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزاندراون.

سه‌رچاوه‌یه‌کە ئاماژەی بەوەشداوە، کە تەقینەوەکە لە ڕیگەی گولە هاوەنێکەوە بووە، کە ئاراستەی بارەگایەکی کۆنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان كراوه‌ لەسەر ڕێگای کەرکوک هەولێر، کە ئێستا هێزی دژەتیرۆری عێراقی تێدایە و بەر ئۆتۆمبێلێکی ئەو هیزە کەوتووە.

بەوتەی سەرچاوەکە، له‌ پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌نگى ته‌قه‌یه‌كى زۆر له‌ ناوچه‌كه‌ بیستراوەو هەروەها  ڕێگای هەولێر کەرکوکیش لەنزیک بارەگاکە داخراوە.




PM:11:54:13/06/2018