ئەمڕۆ 21ـەمین خولی جامی جیهانی لە روسیا دەستپێدەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی حوزەیران، یارییەکانی خولی 21ـەمی جامی جیهانی (مۆندیال)ی 2018 دەست پێ دەکەن.

 بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە یارییەكانی مۆندیاڵی 2018 لە روسیا دەست پێدەكەن و یاری كردنەوەش لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی روسیا و سعودیە لە یاریگای لۆژنیكی کە کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە مۆسکۆ ئەنجام بدرێت.

یارییەکان لە 11 شارێکی رووسیا بەڕێوە دەچن و 32 هەڵبژاردە لە سەرتاسەری جیهان بەشداریی مۆندیالی 2018ـی رووسیا دەکەن.

بەپێی ماڵپەری فیفا، یاریگای لۆژنیكی بە یەكێك لە یاریگا سەرەكییەكانی مۆندیاڵی 2018 لە رووسیا دادەنرێت، كە مێژووی دروستكردنەكەی بۆ ساڵی 1956 دەگەڕێتەوە كە لەو كاتەوە تاوكو ئێستا سێ هەزار یاری تۆپی پێی لێی ئەنجامدراوە.

یارییەكانی مۆندیالی 2018ی روسیا لە بەرواری 14ی حوزەیران دەست پێدەكەن و تا 15ی تەمووزی داهاتوو بەردەوام دەبن.



AM:09:43:14/06/2018