بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا رایدەگەیەنێت، بەهۆی روداوەکەی شەوی رابردوی گەڕەکی شۆراو-ی کەرکوک، هاووڵاتییەک کوژراو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
عەقید نەوزاد ستار، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا رایگەیاند، چەند چەکدارێک نارنجۆکێکیان فڕێداوەتە بەردەم بارەگای دژەتیرۆری عێراق لە گەڕەکی شۆراو و دواتر پاسەوانانی بارەگاکە روبەڕویان بونەتەوە،،
وتیشی، "لە ئەنجامی ئەو ڕووبەڕووبونەوەیەدا هاووڵاتییەک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، کە لەساتی رووداوەکەدا بەوێدا تێپەڕیون".
ئەو بەڕێوەبەرە بۆ دواڕۆژ لەبارەی ناسنامی قوربانیانی روداوەکە ئاشکرای کردووە، "ئەو هاوڵاتییەی کە کوژراوەکە ژنە و ناوی(حەلاوە نەسرەدین) تەمەن 65 ساڵ و بریندارەکانیش ناویان ( لەیلا عەلی) و (مەریوان عەلی)ن".
شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە دەوروبەی کاتژمێر ٠٩:٠٠ گولە هاوەنێک ئاڕاستەی بارەگایەکی کۆنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان كرا لەسەر ڕێگای کەرکوک هەولێر و لەگەڕەکی شۆراو ، کە ئێستا هێزی دژەتیرۆری عێراقی تێدایە.