پۆلیسی گەرمیان پلانی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژن راگەیاند

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ماوەی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا سەرجەم مەفرەزەکانیان لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و لەنێو شاربڵاوەیان پێ دەکرێت بۆپاراستی سەروماڵی هاوڵاتیان.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەدەکات، کە بەپێی ئەو پلانەی ،بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان عەمیدی مافپەروەر محمد حاجی فائق بۆڕۆژانی جەژن دایڕشتووە، سەرجەم مەفرەزەکانمان لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و لەنێو شاربڵاوەیان پێ دەکرێت بۆپاراستی سەروماڵی هاوڵاتیان و پاراستنی ئەمنیەتی شار بۆهەرحاڵەتێکی نەخوازراو . 

پۆلیسی گەرمیان، داواش لەهاوڵاتیان دەکات، کە  هاوکاری مەفرەزەکانمین بن و لەکاتی بوونی هەرحاڵەتێک لەڕێگەی ژمارە 104وە ئاگادارمان بکەنەوە .

هەروەها داواش لەدوکان وسۆپەرمارکێتەکان دەکات، لەبەر بەرژەوەندی گشتی خۆیان بەدروبگرن لەفرۆشتنی یاری ئاگرینی منداڵان بۆئەوەی هیچ لایەک زیانی بەرنەکەوێت،، بەپێچەوانەوە هەردوکاندارێک یاری ئاگرین بفرۆشیت دەست بەسەر کەرەستەئاگرینەکانیدا دەگیری دوای داخستنی دوکانەکەی خاوانی دوکانەکەش دەستگیردەکرێت وڕوبەڕوی یاسای دەکەینەوە .



PM:12:20:14/06/2018