پۆلیسی سلێمانی وادەی سەردانیكردنی ڕاگیراوان بۆ ڕۆژانی جەژن ڕادەگەیەنرێت

پۆلیسی سلێمانی پلان و ڕێنماییەكانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ سەردانیكردنی ڕاگیراوان لە ڕۆژانی جەژندا راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی کە وێنەییەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، "پەپێی ئەو رێنماییانەی  دانراوە لەبەشی پۆلیسی گرتن و گۆستنەوەی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز سەردانیكردنی راگیراوان نیە".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەرۆژی دووەمی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا سەردانیكردن تەنها بۆ ژنانەو لەرۆژی سێهەمی جەژندا سەردانیكردن تایبەتە بە پیاوان.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راشیدەگەیەنێت، کە لە رۆژانی جەژندا دەبێت سەردانیكەر پابەند بێت بەیاساو رێنماییەكانی ناو بەندینخانەوە.



PM:12:50:14/06/2018