یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەكرێت

ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان كۆدەبێتەوە و تیمی تایبەتیش لە هەر پارێزگایەك بۆ ئەو مەبەستە دیاریكراوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایگەیاند، كۆبوونەوەكە كاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت و لەهەر پارێزگایەكیش تیمێك دیاریكراوە بۆ ئەوەی چاودێری بینینی مانگ بكەن.

هاوكات دادگای باڵای سعودیە لە راگەیەنراوێكدا داوای لەسەرجەم موسڵمانانی وڵاتەكەی كرد ئێوارەی ئەمڕۆ چاودێری بینینی مانگ بكەن، بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان، داواشیكردووە هەر كەسێك بە چاو یان دوربین مانگی بینی دادگا ئاگاداربكاتەوە.

لەكاتێكدایە كە بەپێی پێشبینی زۆرێك لە گەردونناسان ئەمڕۆ كۆتایی مانگی ڕەمەزانە و سبەینێ هەینی یەكەم ڕۆژی جەژنە.



PM:01:19:14/06/2018