دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ چەند تۆمەتبارێكی سوتانی كۆگاكەی كۆمسیۆن دەركرد

دادگای ڕەسافە لەشاری بەغدا، فەرمانی بۆ دەستگیركردنی 17 كەس دەركرد، كە تۆمەتبارن  بەسوتاندنی كۆگاكەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق.

 بەگوێرەی‌ بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ 14ی حوزەیرانی 2018 عەبدولستار بیرقدار وتەبێژی‌ ئەنجومەنی‌ باڵای‌ دادوەریی عیراق بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی‌ بەوەداوە، دادگای‌ لێكۆڵێنەوەی ڕەسافە فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ بۆ 17 كەس دەركردوە.

ئەوەشی‌ ڕونكردۆتەوە، "ئەوكەسانەی‌ فەرمانەكەیان بۆ دەرچوە، تۆمەتبارن بەسوتاندنی‌ ئامێرەكانی‌ دەنگدان و سندوقەكانی‌ دەنگدان لەشاری‌ بەغدا لەچەند ڕۆژی‌ ڕابردودا".
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دادگاكە، 9كەس لەو داواكراوانە دەستگیركراون و هەشتی تریان ماون دەستگیربكرێن.


ئه‌م بابه‌ته ‌1362 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:45:14/06/2018