ئەمڕۆ ١٤-٦- ٢٠١٨
لە وڵاتی روسیا بە بەشداری ٣٢ هەڵبژاردە، یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ دەستپێدەکات و سەرجەم هەڵبژاردەکانیش بەسەر ٨ گروپی ٤ تیپی
دابەشکراون.
یاری کردنەوەی
مۆندیال ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٦:٠٠ لە نێوان روسیاو سعودیە لە گروپی یەکەم دەبێت و
یاریەکە لە یاریگای ئۆڵۆمپیسکی ئەنجام دەدرێت.
ناوبژیوانی
ئەرجەنتینی نیستۆر پیناتا یاریەکە بەڕێوە دەبات و بڕیارە پێش دەستپێکردنی فیکەی ناوبژیوان
ئاهەنگێکی گەورەو قەشەنگ بۆ دەستپێکی پاڵەوانێتیەکە ئەنجام بدرێت.