مانگی شەواڵ لە وڵاتێکی عەرەبی بینرا و بەوپێیەش سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە لەو وڵاتە.
کاتژمێر ١ و ٥٣ خولەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە تیمێکى پسپۆڕى سەنتەری گەردونناسی نێودەوڵەتی ئیمارات بۆ بینینی مانگ، لەسەر چیای حەفیت لە عەینى ئیمارات بە تەکنەلۆژیاى کامێراى فەلەکى لە ناوەڕاستى رۆژدا وێنەى مانگى شەوال "جەژن" یان تۆمار کرد و کۆتایی رەمەزانیان لەرووى فەلەکییەوە راگەیاند.
دواتر سەنتەرەکە وێنەی مانگ و تیمەکەی لەکاتی کارکردنیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردووەتەوە، بەو پێیەش سبەی لە وڵاتی ئیمارات یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لیژنەى بینینى مانگی سەر بە وەزارەتى ئەوقاف لە هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنى یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان کۆدەبێتەوە و لە هەر پارێزگایەکیش تیمێک دیاریکراوە.