قائیمقامی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان هۆشداریی به‌فرۆشیارو دوكانه‌كان ده‌دات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه ئاو له‌به‌ر تیشكی خۆ دانه‌نێن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه تێیدا، ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ڕایگه‌یاندوه، "بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان، به‌ماده‌ی ئۆزۆن (3O)یه‌و ڕێگه‌نادرێت كلۆر بۆ خاوێنكردنه‌وه‌كه به‌كاربهێنرێت".
له‌و ڕوه‌شه‌وه به‌پێویست ده‌زانرێت به‌وریاییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌به ئاوانه بكرێت و ئاوه‌كه به‌دوربێت له‌تیشكی خۆر‌و پله‌ی ساردكردن تاڕاده‌ی به‌ستن.
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، "له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه شیده‌بێته‌وه بۆ (2O) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (2O) به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات".
ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه، "به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (250) پله، به‌شێكی پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا".
لای خۆیشیه‌وه ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی، هه‌موو ئه‌و دوكان و شوێنانه ئاگادارده‌كاته‌وه له‌كاتی گواستنه‌وه یاخود عه‌مباركردنی ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان پێویسته داپۆشراوو به‌دوربێت له‌تیشكی خۆر".
له‌و ڕوه‌شه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی ڕاسپارد هه‌رشوێن و كه‌سێك پابه‌ندنه‌بێت به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه، كارڕای پێویستی به‌رامبه‌ر بگرنه‌به‌ر.