عه‌بادى له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه، داوا ده‌كات لایه‌نه‌كان له‌دواى جه‌ژن له‌سه‌ر ئاستێكى بالا كۆببنه‌وه و پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق، ڕزگار بكه‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، له په‌یامێكیدا، دواى جه‌ژنه پیرۆزه، داوا ده‌كات، دیدارى به‌رپرسانه و له‌سه‌ر ئاستى باڵا له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى له‌سه‌ر ڕۆشنایی یاسا و ده‌ستوور، به‌ڕێوه ببرێت.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا، نووسیویه‌تى "ده‌بێت نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و له‌ناوبردنى موحاسهسهى ته‌سك، ئامانجی سه‌ره‌كی بێت".
عه‌بادی جه‌ژنى داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات، دواى جه‌ژن لایه‌نه سیاسییه‌كان له سه‌ر ئاستێكى بالا ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستى یه‌ك له‌پێناو پاراستنى عێراق و هاووڵاتییان و پرۆسه‌ى سیاسی و ده‌ستكه‌وته‌كانى دیموكراسى، بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كان پێكبهێننهوه و كابینه‌ى نوێ ڕابگه‌یه‌نن.