یەکەم ڕۆژی جەژن ڕاگەیەندرا

تەلەفیزیۆنی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، مەجمەعی فیقهی عێراقی لە مزگەوتی ئەبو حەنیفەی نوعمان سبەینێی وەکو یەکەم ڕۆژی جەژن ڕاگەیاندووە.

هاوکات ژمارەیەک وڵاتی ئاسیا سبەینێی وەکو یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریکرد، کە بەپێی سەنتەری گەردونناسی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتانە بریتین لە ئەندۆنیسیا و مالیزیا و سەنگاپورە و برۆنای.

هەروەها سعودیە و قەتەریش سبەینێی وەکو یەکەم ڕۆژی جەژن ڕاگەیاندووە.

لە هەرێمی کوردستانیش لیژنەی بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگ دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێکی نەداوە.



PM:07:15:14/06/2018