سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەوەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا، کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوەدەکات،"بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان، دەمەوێت پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو گەلی کوردستان بکەم."

هەروەها دەڵێت،"بەهیوای ئەوەی جەژنێکی پڕ لە ئارامی بەڕێبکەن و بەهیوای ئەوەی ساڵی داهاتوو ساڵێک بێت پڕ لە خۆشی و شادی و ئارامی و پێشکەوتن بۆ هەرێمی کوردستان.



PM:10:00:14/06/2018