لێدوانی راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید لۆپتیگۆی


ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، راهێنەری نوێی لۆپتیگۆی بە دەزگاکانی راگەیاند ناساندو گرێبەستێکی بۆ ماوەی ٣ ساڵ لەگەڵ واژۆ کرد.

لۆپتیگۆی بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردو باسی لە بوون بە راهێنەری یانەی ریال مەدریدی کردو ئاشکرای کرد خۆشترین کاتی ژیانم ئەم کاتەیە کە گرێبەست لەگەڵ ریاڵ مەدرید واژۆ دەکەم.

وتیشی بەداخەوەم کە من بەشداری مۆندیالم نەکرد ، ئەوە ئاسایی بوو کە من گرێبەستم لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کرد، هیچ کاریگەرییەکی بەسەر هەڵبژاردەکەوە نەبوو، ئەوان بە باشی راهێنانیان کرد نازانم بۆچی رۆبیالێسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەو بڕیارەیداو منی دورخستەوە.

لە کۆتایدا وتی من هەر هاندەری ئیسپانیا دەبم و وەکوو کەسێکی ئیسپانیا سەیری یارییەکان دەکەم.



AM:12:53:15/06/2018