وێنە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە بازارێکی هەولێر 120 دوکان سوتان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی یاری ئاگرینەوە ئاگرێگ لە بازاڕێكی شاری هەولێر كەوتەوە، بەوهۆیەوە زیاتر لە 120 دووكان سووتان.

عەمید شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، " ئاگرەکە لە بازاڕی سیاجی گەڕەكی كوردستانی هەولێر كەوتوەتەوەو زیاتر لە 120 دووكان سووتاوە .

وتیشی، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر  لە کاتژمێر 4-ی بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن".

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر لەبارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بۆ روداو وتی، هەرچەندە سەرەتا وا راگەیەندرا کە هۆکارەکە شۆرتی کارەبابوبێ، بەڵام دواتر دەركەوت كە بەو جۆرە نییە ‌و هۆكارەكەی یاری ئاگرین بووە ، تیمەكانیشمان لەوبارەیەوە سەرقاڵی لێكۆڵینەوە زیاترن".

جێی ئاماژەیە بازاڕی سیاجی گەڕەكی كوردستان، لە شاری هەولێر لە 620 دووكان پێكهاتووەو  ئەمڕۆ بەهۆی یاری ئاگرینەوە 120 دوکانیان سوتا.


AM:11:55:15/06/2018