ڤیدیۆ:ئێران دووەم بردنەوەی لە مێژووی مۆندیال بەدەستهێنا


هەڵبژاردەی ئێران بۆ دووەم جار لە مێژوویدا توانی بردنەوە لە مۆندیال بەدەست بێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمرۆ ١-٠ لە هەڵبژاردەی مەغریبی بردەوە.

لە یەکەم یاری گروپی دووەمی مۆندیالی ٢٠١٨ ئێران رووبەڕووی مەغڕیب بووەوەو لە ئەنجامدا توانی بە گۆڵێکی هەڵەی یاریزانێکی مەغریب یاریەکە بباتەوە.

تاکە گۆڵەکەش عەزیز بوهەیدوس لە خولەکی ٩٥ تۆماریکرد.

ئێران خاوەنی سێ خاڵەو بە کاتی لە پلەی یەکەمی گروپی دووەم دێت.





PM:08:45:15/06/2018