وێنەیەکی نەبینراوی تاڵەبانی بڵاودەکرێتەوە

وێنەیەکی نەبنیراوی تاڵەبانی لەنێو دەستەیەک لە پاسەوانەکانی بڵاودەکرێتەوە.

لەو وێنەیەدا کە بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە، نووسیویەتی " وێنەیەکی کەم بینراوی مام"، لە وێنەکەدا ژمارەیەک پاسەوانی تایبەتی تاڵەبانی بەتەنیشتیەوە دانیشتوون، لەنێوایاندا پاسەوانی تایبەتی خۆی سەروەتی حاجی رەشید کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٣دا لە هەلومەرجێکی تەمومژاوی لەماڵەکەیدا کوژرا، بەتەنیشت تاڵەبانییەوە دانیشتووەو  تەنها ئەو لەنێو پاسەوانەکاندا ناسراوە.

جەلال تاڵەبانی کوڕی حوسامەددین کوڕی نورەڵڵای تاڵەبانی، ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٣[٣] لە گوندی کلکانیبناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە. سەرەتای منداڵی ھەر لەو گوندە دەبێ، پاشان کاتێک باوکی دەبێتە ڕێبەری تەکیەی تاڵەبانی لەکۆیە، بە ماڵەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو دەکا. وە قۆناغی ئامادەییش لە کەرکوک و ھەولێر تەواو دەکات
جلال تاڵەبانی لە تازە لاوی بە پەیوەست بوون بە پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵاوی کاری سیاسی دەبێ. لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٣ سەرپەرشتی سازدانی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات و ھەر لەم کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵدەبژێردرێ و ھەر لە ھەمان ساڵدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانو ساڵانی ١٩٥٣-١٩٥٥ دەبێتە سکرتێری گشتی لاوان. لەساڵی ١٩٥٩، لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا، خوێندنی باڵا تەواو دەکات.
تاڵەبانی لە گەڵ ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد کچی ئیبراھیم ئەحمەد[٤] ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێنا و دوو کوڕیان ھەیە بەناوی قوباد و پاڤێڵ کە پاڤێڵ کوڕە گەورەکەیانە، قوباد تاڵەبانیش کەپێشتر لەناو سیاسەتی ھەرێمی کوردستان وەک نوێنەری ھەرێم لەئامریکابووە ئێستاش ئەنجوومەنی وەزیرانیش جێگیری سەرۆک وەزیرانە.

زۆر کات تەندروستی تاڵەبانی جێگیر نەبووە دوایین نەخۆشیشی لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ بوو کە دووچاری جەڵتەیێکی[٦] بوو وە لە چاودێریی توندا بوو لە بەغدا سەرئەنجام پاش ڕاپۆرتی جێگیربوونی تەندرووستی ناوبراو گەیەندرایە وڵاتیئاڵمانیا[٧][٨]بەمەبەستی چارەسەری زۆرتر بەیاوەری دوکتۆر نەجمەدین کەریم[٩] لە ڕۆژی ١٩ی تەممووزی ٢٠١٤ دوای نزیکەی ١٩ مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی ئاڵمانیا جەلال تاڵەبانی لە ئاڵمانیاوە گەڕایەوە سلێمانی[١٠] و لە ماڵباتەکەی خۆی نیشتەجێبوو.

لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، لە ئەڵمانیا، بە ھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.[١١][١٢] لەڕۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ واتە دوای سێ ڕۆژ لەکۆچی دواییکردنی تەرمی جەلال تاڵەبانی لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانی لە ئەڵمانیاوەگەڕێندرایەوە ھەرێمی کوردستان. تەرمەکەش لە گردی دەباشان بەخاکسپێردرا.

تاڵەبانی بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دادەنرێت لە ساڵی ١٩٧٥، تا دوا ساتی ژیانی سکرتێری گشتی ئەو حیزبە بووە، هەروەها بۆ دوو خولی پەرلەمانی عێراق، تاڵەبانی سەرۆکی عێراق بووە.



PM:10:26:15/06/2018