لە یاریەکی
سەرنجڕاکێشی گروپی دووەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگالی
پاڵەوانی یۆرۆ و ئیسپانیا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا دوای نیشاندانی
ئاستێکی بەرز، بە سێ گۆڵ کۆتاییان بە یاریەکە هێنا.
لە گێمی یەکەم
پۆرتوگال توانی ٢-١ بە ئەنجام پێش بکەوێت، کە هەردوو گۆڵەکە رۆناڵدۆ تۆماری کردو
گۆڵەکەی ئیسپانیاش کۆتا بوو.
گێمی دووەمی
یاریەکە ئیسپانیا بە خێرایی توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ٥٥، ٥٨ بکات و ٣-٢ پێش
بکەوێت.
پێش کۆتای یاریەکە
بە دوو خولەک رۆناڵدۆ بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی یەکسانبوونەوەی کردەوەو تا کۆتایش
یاریەکە ٣-٣ بە کۆتا هات.