دەوڵەتی تورکیا تەنها لە گوندێکی عفرین ٦٠ هاوڵاتیان رفاند

سووپای تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی تەنها دوێنێ یەکەم رۆژی جەژن ٦٠ هاوڵاتیان لە عفرین ڕفاند.

فوراتنیوز بڵاویکردەوە " تاڵانی، ئەشکەنجەدان و ڕفاندنی هاووڵاتییانی عەفرینی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و گروپی چەتەکانییەوە لە عەفرین بەردەوامە. دەوڵەتی تورکیا و گروپی چەتەکانی تا ئێستا سەدان هاووڵاتیی عەفرینییان رفاندووە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش هێرشەکانیان لە دژی گەل سەختتر و چڕتر دەکەنەوە، هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییان، ئەشکەنجەی خاوەن ماڵەکان دەدەن و هەموویان دەڕفێنن. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانمانەوە لە عەفرین دستمان کەوتوون، دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی گوندی دارگرێ لە ناوچەی ماباتای عەفرین نزیکەی ٦٠ کەسی تریان رفاندووە".

فوراتیوز ئاشکرای دەکات "بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان، دوێنێ کاتژمێر ٤ دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی، گەمارۆی گوندی دارگرێ-یان دا و بە زرێپۆشەوە چوونە ناو گوندەکەوە و ٦٠ کەسیان لە بنەماڵەی عەلیکۆ ٦٠ بە زۆری زۆرداریی رفاند".
لەهەواڵەکدا هاتووە "سەرچاوە خۆجێیەکان جەختیان لەوە دەکردەوە کە ئەو چەتانەی ڕۆیشتوونەتە ئەو گوندە، جلوبەرگی داعشیان لەبەر خۆیان کردووە و بە لێدان و هەڕەشە ئەو هاوڵاتییانەیان سواری ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە. هەتا ئێستاش نازانرێت ئەو گوندنشینانەیان بۆ کوێ ڕفاندووە".

ئاژانسەکە ناوی چەند هاوڵاتییەکی ئەو گوندە بڵاودەکاتەوە کە رفێنراون "نەزمی ئەحمەد عەلیکۆ، سەبری ئەحمەد عەلیکۆ، محەمەد عومەر عەلیکۆ، خەلیل عومەر عەلیکۆ، جیگەر عومەر عەلیکۆ، ڕەشید ئەحمەد عەلیکۆ، کاوە ڕەشید عەلیکۆ، شیار نەزیر حەمال، محەمەد فەتحی حەمال، عەزیز مەنان مستەفا، ئەمین عەزیز مەنان، محەمەد مەنان مستەفا، ئەمین وەلۆ ناسراو بە سێڤین، شیار محەمەد مەنان، بەزات محەمەد سلێمان، عارف جەمیل عارف، ئەسعەد مستەفا یوسف، ئەحمەد محەمەد عەلیکۆ".



PM:02:22:16/06/2018