لە یاریەکانی
مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا بردنەوەیەکی زۆر قورسیان
بەرامبەر بە ئوسترالیا بەدەستهێناو توانیان ٢-١ یاریەکە ببەنەوە.
یاریەکە لە گروپی
سێیەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ئەنجامدراو فەرەنسا هەرچەندە بە ئاستی خۆیەوە
دەرنەکەوت بەڵام لە کۆتایدا توانی ٢-١ یاریەکە بباتەوە.
هەردوو گۆڵەکەی
فەرەنسا گریزمان بە لێدانی سزاو پۆگبا لە خولەکانی ٥٨ و ٨٠ تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵەکەی
ئوسترالیا " جیدیناک لە خولەکی ٦٢ تۆماری کرد.
هەر لە کاتی
یارییەکەدا بۆ یەکەم جار لە مێژووی مۆندیال تەکنەلۆژیایی ڤیدیۆ بەکار هێنراو
فەرەنسا توانی سودمەند بێت و گۆڵێک بە لێدانی سزا لە لایەن گریزمانەوە بکات.