ڤیدیۆ:لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا ئەرجەنتین یەکسان دەبێت


لە ئەنجامێکی چاوەڕان نەکراودا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توشی یەکسانبوون هاتو نەیتوانی لە ئایسلەندا بباتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکەم یاری خۆیدا لە مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەڕووی ئایسلەندا بووەوەو لە ئەنجامدا بە گۆڵێک یەکسانبوو.

گۆڵەکەی ئەرجەنتین ئەگوێرۆ لە خولەکی ١٩ تۆماری کردو گۆڵی یەکسانبوونەوەو ئایسلەنداش یاریزان" فینبۆگاسۆن تۆماری کردەوە.

ئەرجەنتین کۆنترۆڵی یاریەکەی کردبوو چەندین جار هەوڵی گۆڵکردنیداو میسیش لە کاتی یاریەکەدا لێدانێکی سزای لە دەستدا.





PM:06:20:16/06/2018