ڤیدیۆ:دانیمارک شکستی توشی پیرۆ کرد


لە گروپی سێیەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی دانیمارک بردنەوەیەکی بە نرخی بەرامبەر بە پیرۆ بەدەستهێناو توانی ١-٠ یاریەکەی لێ بباتەوە.

دانیمارک هەرچەندە لە یاریەکەدا توشی زەحمەتی بووەوە بەڵام لە کۆتایدا توانی بە گۆڵی یاریزان یوسف بۆڵسن یاریەکە لە پیرۆ بباتەوەو یەکەم سێ خاڵ بەدەست بێنێت.

هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنساو پیرۆ لە گروپی سێیەم خاوەنی سێ خاڵن و یەکەم و دووەمیان داگیرکردووەو هەڵبژاردەکانی ئوسترالیاو پیرۆش هیچ خاڵێکیان نیەو لە پلەکانی کۆتایی دێن.





PM:09:13:16/06/2018