لەسەر دۆخی پڕ کێشەی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێ، لەسەر داوای کۆماری ئیسلامی ئێران، وەفدێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی دوای جەژن دەچنە بەغدا.
بەپێی زانیاریەکانی سپی دوای هاوپەیمانی " سائیرونی " موقتەدا سەدر و " فەتح " هادی عامری کە لە ژێر سەرپەرشتی ئێراندا سازکرا، قاسمی سلێمانی فەرماندی قەرارگای قودس پەیوەندی دەکات بە هەردوو حیزبەوەو داوایان لێدەکات کە پێویستە بچنە بەغداو لەگەڵ سەکردە عێراقییەکان و بەتایبەتی سائیرون و فەتح بکەونە گفتوگۆ بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
هەر ئەمڕۆش بهرپرسی لقی سێی كهركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له چوارچێوهی بهشداریكردنی له گهشتی ههواڵهكانی كوردستان 24 رایگهیاند، ئاشکرای کرد کە دوای جهژن شاندێكی هاوبهشی پارتی و یهكێتی دهچنه بهغدا.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە پرۆسەی سیاسی بەهۆی کاری ساختەکاری و سووتانی کۆگایەکی کۆمسیۆنەوە لە رەسافەی بەغدا قەیرانە سیاسییەکانی وڵاتی زیاتر قوڵکردۆتەوە.