لە یاری نێوان
ئەرجەنتین و ئایسلەندا لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، میسی لێدانێکی سزای لەدەستداو
هەڵبژاردەکەی لە بردنەوە بێبەش کرد.
لە دوای یاریەکە
میسی دڵتەنگی خۆی بە یەکسانبوونی هەلبژاردەکەی و لەدەستدانی لێدانە سزاکە دەربڕی و
رایگەیاند زۆر هەست بە دڵتەنگی و ئازار
دەکەم، من هەموو بەرپرسیارێتیەک لەم یەکسانبوونە دەگرمە ئەستۆی خۆم و خۆم.
وتیشی راستە
دەستپێکمان باش نەبوو بەڵام لە دوو یاری داهاتوودا هەوڵی بردنەوە دەدەین و ئێمە
زۆر باش یاریمان کرد، تەنها نەمانتوانی یاریەکە ببەینەوە، ئێمە شاری سێ خاڵ بووین،
بەڵام ئێستا دەبێت بیر لە یارییەکانی تر بکەینەوە.