نانسی عەجرەم و مریەم ئۆزەرلی، خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب و تورك، نوێترین وێنەی خۆیان بە یەكەوە بڵاو كردەوە.
نانسی و مریەم، لەنێو هەژمارە تایبەتییەكانی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لە ئیستەنبۆڵ وێنەیەكی پێكەوەیان بڵاو كردووەتەوە، دواتر وێنەكە بە شێوەیەكی بەرفراوان لەنێو ماڵپەر و تۆڕە كۆمەڵایەتییە توركی و عەرەبییەكاندا بڵاو كراوەتەوە.
نانسی و مریەم، یەكەم جاریانە پێكەوە دەردەكەون و پێشتریش لە هیچ كارێكی تایبەتی و بازرگانی و هونەریدا پێكەوە كاریان نەكردووە.
نانسی، بە یەكێك لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەكانی عەرەب دادەنرێت، مریەم یەكێكە لە ئەكتەرە بەناوبانگە توركەكان و بەشداریی چەندین فیلم و زنجیرە درامای كردووە، ماوەیەكیشە بەردەوام باس لەو نەشتەرگەرییانە دەكرێت كە بۆ جوانكاریی ڕووخساری كردوویەتی.