پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەێنێت پارتی و یەكێتی نزیكبونەتەوە لە پێكهێنانی هاوپەیمانی كوردستانی و بەرنامەی هاوپەیمانیەتیەکەش ئاشکرادەکات.
شوان داودی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەری سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندوە "یەكێتی و پارتی نزیكبونەتەوە لە پێكهێنانی هاوپەیمانی كوردستانی و بەرنامەشی بریتییە لەبەشداریكردن لە حكومەتی نوێی عێراق، گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی بۆ ناوچە جێناكۆكەكان و هەروەك جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوریش لە بەرنامەكەیدا ئەولەویەتە".
شوان داودی ئاماژەی دەڵێت "هاوپەیمانییە نوێكانی نێوان لیستە براوەكان، هەنگاوێكە پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەپێی دەستور خێراتر دەكات و وتوشیەتی”كورد بەرنامەیەكی دیاری هەیە بۆ لێكتێگەیشتنە سیاسییەكان كە ئەوەش روخساری بەشداریان لە حكومەتی داهاتوی عێراقدا دیاری دەكات".
ڕاشیگەیاندووە "کەرکوک و ناوچە جێناكۆكەكان و جێبەجێكردنی مادەی 140 و راستكردنەوەی ئەوەی لەو ناوچانە رویداوە كاری هەرەلەپێشی هاوپەیمانیە كوردستانییەكە دەبێت".