راگەیەندنكاری كورد، دەرون گێژەن لە پەیامێك بە بۆنەی سەردانی ئەكتەری بەناوبانگ ئەنجلینا جولی بۆ موسڵ رەخنەی توند لەهەندێك لە چالاكوانان دەگرێت.
دەرون دەنوسێت: سەرنجێکم بۆ ھەندێک لە بەناو چالاکوان و شت لە کوردستان،..
لەگەڵ ئەوەی گەرایەوە و ئەوەی بینی کردیە راپۆرت و پێشکەشی نەتەوەیەکگرتووەکانی کرد، بەپێی پێگەو ئەو پۆستەی پێی بەخشراوە فشاری دەبێت لەسەر نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین رێکخراوی دیکەی جیھانی بە کۆکردنەوەی ملیۆنان دۆلار بۆ شارەکە، وە ئەوەندە پێگەی جیھانی گرنگە ھەر سەردانەکەی و سەرنج راکێشانی سەدان میدیای گەورەی جیھانی خۆی بۆخۆی داگیرسانی گلۆپی سەوزە بۆ چەندین رێکخراوی تر، وەک ئەنجامی سەردانەکانی بۆ سوریا و سۆماڵ و چەندین وڵات و شاریتری لێقەوماوی جیھان.
هەروەنها دەنوسێت: بەڵام بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی بەشێک لەم چالاکوانانەی ئێمە و مانان کە ئەم پێگە گرنگە جیھانیەشیان نیە، موجەمیدەیەک یا چوار کارتۆن شیر و دایبی ئەکەن بە ماڵە فەقیرێکدا ڤیدیۆکەی بەچوارسەد سایت ئەدەن و ھەرئەوە دەمێنێت بە تەقلە لێدان خۆیان بکەن بە ماڵی فەقیرە داماوەکەدا، لەگەڵ ئەوەی ھەر خراپ نیە چونکە لە نەتیجەی ئەو نمایشە بۆشاییەکی بچوکی مرۆڤێک پردەکەنەوە، بەڵام بەداخەوە گوێنادەن بە بەھاو ئایندەی ئەو مرۆڤە لەچاوی کۆمەڵگەوە کە ئەمە رێک پێچەوانەی کاری مرۆییە، بمبوورن تۆزێک زبر قسەم کرد بەڵام برواتان ھەبێت کاری مرۆیی نمایش و خۆ نواندن نیە دەبێت بەر لەوەی خەمی دەرکەوتنی خۆتت بێت بە فیعلی رۆحت لەگەڵ ئازارەکانی ئەو خەڵکانەبێت کە تۆ دەبیتە نێوەندگیری مان و ژیان و پێویستیەکانیان.
وێنە کاریزمییەکانی سەردانەکەی ئەمرۆی ئەنجیلینا جولی بۆ موسڵ ئەمەی پێنوسیم،