ڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت "لە رۆژانی ١٢ی5ی 2018 هەتا دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار ڕویان لەپارێزگای سلێمانی كردوە".
عەلی رەووف غەفور بەڕێوەبەری گشتی گەشتو گوزاری سلێمانی، لە لێدوانێکی ررۆژنامەوانیدا وتی "لەگەڵ نزیكبونەوەی جەژنی ڕەمەزاندا چەندین لیژنەی جیاوازمان پێكهێنا لەپێشوازی گەشتیاران و چاودێری خاوەن پڕۆژە گەشتیاریەكان و كردنەوەی سەنتەری پەیوەندی زانیاری گەشتیاری و چاپكردنی دەیان هەزار لە نەخشە و ڕێبەری گەشتیار".
بەڕێوەبەری گشتی گەشتو گوزاری سلێمانی وتیشی "سەرباری دانانی باج لەلایەن حكومەتی ئێران لەسەر گەشتیارانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەكاتی گەشتەكانیاندا بۆ هەرێمی كوردستان بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی گەشتیارانی هاتو ڕو لەهەڵكشانە".
ئەو بەرپرسە جەخت دەكاتەوە "زۆرینەی گەشتیارانی هاتو بریتین لەگەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراق".