بوومەلەرزەیەکی بە‌هێز یابانی هەژاند


بوومەلەرزەیەکی بەهێز  دوورگەکانی ڕۆژئاوای وڵاتی ژاپۆنی هەژاند و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

ئاژانسەکان رایانگەیاند " بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٦.١  و لە قوڵای ١٥ کیلیۆمەتردا ناوچەکانی ئوساکای هەژاندووە و جگە لە زیانە گیانییەکان زیانی مادی زۆری هەبووە".

ئەو ئاژانسانە باس لەوە دەکەن کە لەئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیە دوو کەس گیانی لەدەستداوەو ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاندووە، کاری لە پێشینە ڕزگارکردنی گیانی هاوڵاتیانە و دواتر دابینکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانە و زیانەکانیش قەرەبوو دەکرێنەوە.

بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ئاگر لەچەند شوێنێک کەوتۆتەوەو کارەبانی ئەو دوورگەیە لەزۆر شوێن بڕدراوە. 



AM:09:25:18/06/2018