بەرنامە نوێکەی ئەڤین ئاسۆ لە دواین زنجیرەیدا هەرای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک نایەوە و ئەوەش بە هۆی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەک لە بەرنامەکەدا.
لە ڕۆژانی جەژندا، ئەڤین ئاسۆ پێشکەشکاری بەناوبانگی کورد، بەرنامەی میوانی
ئەڤینی پێشکەشکرد و لە بەرنامەکەدا هەشت خانمی میوانداری کردبوو.
لە میانی بەرنامەکەدا، گۆرانییەکی هونەرمەندی ناوداری کورد، هۆمەر دزەیی
پەخشکرا، کە ئەمەش کاردانەوەی لە فەیسبووک لێکەوتەوە بەتایبەت کە گۆرانییەکە باس
لە سێکس و خۆشەویستی دەکات و ئەو خانمانەش گۆرانییەکەیان وتەوە.