کۆلسترۆڵ زیانبەخش و باشیشی هەیە
ئەگەر بێتو لە ئاستێکی ئاساییدا بێ، بەڵام ئەگەر هاتوو ئاستەکەی لەشدا بەرز بووە ئەوا
مەترسی دەبێت لەسەر لەش و دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ، گرنگترین شت بۆڕێگرتن لەبەرزبوونەی کۆڵسترۆڵ، شێوازی خۆراک،
وەرزش کردنە. بە چەند نیشانەدا بزانە ئاستەکەی لەشدا بەرز بووەتەوە:
ـئاوسان و شەل بوون: ئەگەر هاتوو ئاوسانو شەل بوون لەپێیەکاندا ڕوویدا ئەوەنیشانەی
بەرزی کۆلسترۆڵە لەبەر ئەوەی ئەم چەوریە ڕێگری دەکات لەسوڕی خوێن ناهێڵێت ئۆکسجین و خوێن بەباشی بگاتە ماسۆلکەکان .
ـ بۆنی دەم: هەروەک دەزانن هەبوون بۆنی
ناخۆشی دەم یەکێکە لەنیشانە باوەکانی بەرزی
کۆلسترۆڵ، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر چەوری دەمێنێتەوە لەجگەردا ئەمەش دەبێتە هۆی هەبوونی
کێشەلەکرداری هەرسدا لەئەنجامدا دەبێتە هۆیووشک بوون و بۆنی ناخۆشی دەم.
ـ غازات: هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر چەوری لەش دەبێتە هۆی دروست بونی کێشە لەکرداری
هەرسدا لەئەنجامدا دروست بوونی غازات.
ـ سەرئێشەو سەرگێژان: لەبەرئەوەی کۆلسترۆڵ
دەبێتەهۆی ڕێگری کردن لەچونی خوێن و ئۆکسجین ئەمەش وادەکات بەلانسی لەش نەمێت و توشی
سەرگێژا ن و سەرئێشەیەکی بەهێز ببی.
ـ بونی کێشەی بینین: هەبوونی کۆلسترۆڵی
زۆر کێشە لەبینین دروست دەکات.
ـ قەبزی: هەروەها ئەم چەوریە بەرزە کێشە لە کرداری هەرسدا دروست دەکات بۆیە
دەبێتە هۆ قەبزی.
ـ ئازاری سنگ: زۆر نەخۆشی هەن کەدەتوانرێت بەهۆی ئازاری سنگەوە دیاری بکرێت
بەڵام گرنگترینیان ڕێژەی بەرزی کۆلسترۆڵە.
ـ بێتاقەتی وشەکەتی: هەبوونی ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی ئاستی کۆلسترۆڵ
لەبەرئەوەی ئۆکسجین بەباشی ناگات بەلەش.
ـ هەبوونی کێشەی پێست :کاتێک ئاستی کۆلسترۆڵ بەرزدەبێتەوە کێشە لەپێستدا دروست
دەبێت وەک هەوکردن،دروستبونی خاڵی سور لەسەر پێست.
وە: هە ف
سەرچاوە: lifehackz