بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری ڕوداوەكانی هاتوچۆی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەسنوری سلێمانی دوو ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە و لە قەزای چەمچەماڵیش ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویداوە.
هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم روداوەکەان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو رویانداوەو، بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ١٣ كەسی دیكەش برینداربوون.