كۆمسای دوای مانگێك دەركەوتەوە

كۆمسای، خانمە گۆرانیبێژی كورد، دوای تێپەڕبوونی مانگێك نوێترین وێنەی خۆی، لەنێو یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كردەوە.
 
كۆمسای نوێترین وێنەی خۆی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاوكردەوە، لەسەر وێنەكەشدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە وێنەكەی لە (یەریڤان)ی پایتەختی ئەرمینیا گرتووە، ئەم وێنەیەی كۆمسای دوای ئەوەدێت ماوەی مانگێكە ھیچ وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاو نەكردووەتەوە.

كۆمسای ساڵی 1992 لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە و دوای بەشداری كردنی لە پرۆگرامی خۆشترین دەنگدا، دەستی بە كاری هونەری كردووە و ناوباگێكی زۆر بۆ خۆی پەیداكردووە.




PM:02:06:19/06/2018