سەنگەر کەمال، ھونەرمەندی کورد، بەھۆی تێکچوونی ڕەوشی تەندروستییەوە، بەخێرایی گەیاندرایە نەخۆشخانە و چارەسەری تەندروستی وەردەگرێت.
شەوێ ڕابردوو سەنگەر کەمال، هونەرمەندی میلی ناسراو ڕەوشی تەندروستیی تێکچوو و بەخێرایی گەیاندرایەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، ئێستا سەنگەر بەشێک لە چارەسەرە تەندروستییەکانی وەرگرتووە و پزیشکانیش ئاشکرایان کردووە، کە پێویستە ماوەیەک پشوو بدات.
سەنگەر لەبارەی ڕەوشی تەندروستیی ئێستای ڕایگەیاند "ئێستا باشترم و چارەسەری تەندروستی وەردەگرم و لە ماڵەوەم".
ئەو ھونەرمەندە خەڵکی سلێمانییە، لە ساڵانی 2000ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە، دانیشتنە تایبەتییەکانیشی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیە