سبەی هەژمارکردنی دەستی دەنگەکانی کەرکوک دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ چوار شەممە پرۆسەی هەژماركردنی دەستی دەنگەكان لە كەركوك دەست پێبكات و ئەژماركردنەوەیە بە ئامادەبوونی دادوەرێک و چاودێرانی لایەنە سیاسییەكان بەڕێوە دەچێت.

مەحمود زێدان، راوێژكاری حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: " سبەینێ بە ئامادەبوونی چاودێرانی لایەنە سیاسییەكان و بەسەرپەرشتی دادوەرێك پرۆسەی هەژماركردنی دەستی دەنگەكان لە كەركوك دەستپێدەكات".

بەپێی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق، پێویستە دەنگەكانی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاری رابردوو لەسەرجەم پارێزگاكان بەدەست ئەژمار بكرێ، ئەو پرۆسەیەش لە هەر پارێزگایەک لە ژێر چاودێری دادوەرێکدا بەڕێوەدەچێت.



PM:10:14:19/06/2018