ڤیدیۆ:میسر دۆڕاو بەتەواوی لە ماڵئاواییکردن نزیکبووەوە


لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا هەڵبژاردەی میسر توشی دووەم شکستی لەسەر یەک هاتوو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە روسیای میواندار دۆڕا.

هەڵبژاردەی روسیا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو، هەرچەندە لە گێمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوو، توانی لە گێمی دووەم سێ گۆڵ لە لایەن یاریزانان، ئەحمەد فەتحی بەهەڵەو چێرچێڤ و دزیۆبا تۆمار بکات و یاریەکە بە ئەنجامی ٣-١ بباتەوە.

لەدوای یاریەکەش چێرچێڤ بووە باشترین یاریزانی یاریەکە.

روسیا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٦ خاڵ و میسریش هیچ خاڵێکی نیە.





PM:11:18:19/06/2018