لەهەولێر کوڕ و کچێک باوکیان کەخاوەنی سێ مناڵە بەسەر کچە پورێکیانەوە دەگرن، دوای دەیخوازێت.
ماڵپەڕی وشە چیرۆکی خێزانێکی هەولێر بڵاودەکاتەوە کە ژنێكی /40 ساڵ/ و کارمەندی یەکێک لە فەرمانگەكانی حکوومهت لە هەولێر، خاوەنی سێ منداڵە و كه دوانیان خوێندکاری زانکۆن، دوای ئەوەی پێوەندیە شەش مانگیەکەی هاوسەرەکەی لەگەڵ کچی پورەکەیدا ئاشکرا دەبێت و بە چاوەکانی خۆی پێکەوە دەیانبینێت، بە ناچاری لەبەر منداڵەکانی ڕازی دەبێت بەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ بکات.
ئەو ئافرەتە باسی رووداوەکەی کردووە دەڵێت " مێردەکەم هەڕەشەی بە گیانی منداڵەکان و براکانم لێ کردم و دەشمزانی لەدەستی دێت، بۆیە بە ناچاری سەرم شۆڕ کرد و ڕازی بووم ژن بێنێ".
ئەو ژنە کە ئێسته لهگهڵ منداڵهكانی بهبێ هاوسهرهكهی دهژین، وردهكاریییهكهی خسته ڕوو بهوهی ئاگاداری ئەو پێوندیە نەبووه، بهڵام وهك خۆی دهڵێ "لەوکاتەی کچی پورم کە تەمەنی 22 ساڵە هاوسەرگیری کردبوو کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەی هەبوو، دایکی داوای لە من و هاسەرەکەم کرد کێشەکەی بۆ چارەسەر بکەین، بەڵام هاوسەرەکەم ناپاکی لەو متمانە کرد و لەگەڵی ڕێکەوت".
ئەو کچە لە هاوسەری یەکەمی جیا دەبێتەوە و پێوەندی لەگەڵ مێردی پورەکەی دەکات کە 20 ساڵ لەخۆی گەورەترە و خاوەنی سێ منداڵە دادەنێت. سەرەتادا ژنەکە بە پێوەندیەکە نازانێت، بەڵام کچ و کوڕەکەی هەرزوو دایکیان ئاگادار دەکەنەوە لەوەی ئەو دووانە نهێنییان ههیه، بەڵام دایکیان بڕوا ناکات و ئێستهیش مایهی سهرسوڕمانه بۆی.
کچە گەورەی ئەو پیاوە لهبارهی ئەو کێشەیهی ناو خێزانهكهیان بەو ماڵپەرەی تووی كه ئهو هەر سەرەتا هەستی کردووه به پێوهندییهكه. بهوتهی خۆی "ئەوکاتەی کچەکەی پوری کێشەی لەگەڵ مێردەکەی هەبوو، زوو زوو دەهات بە چەند ڕۆژ لە ماڵی ئێمە دەمایەوە و نەدەخەوت هەر خەرکی نامە ناردن بوو، لهوهوه گومانم هەبوو خهریكی شتێكی نهێنییه، شەوێک درهنگان خەبەرم بووەوە بینیم لە بەردەم ژورەکەم لەگەڵ باوکم باوەشیان لە یەکتری دابوو، بهڵام لە ترسی باوکم نەموێرا هیچ بڵێم".
ئەو کچە ئاشکرای دەکات كه چەند جارێكی تر لەگەڵ براکەی، باوکی و کجە پورەکەیان لە چەندان حاڵەتی وادا /باوهش/ بینیوه، بەڵام وهك خۆی ددانی پێدا دهنێ "دایکم هەر بێدەنگی کردین و لە ترسی زۆرداری باوكم نەماندەوێرا ڕووبەڕووی بینەوە".
دوای ئاشکرابوونی هەموو شتێک باوکی ئەو سێ مناڵە هاوسەری لەگەڵ کچە پورەکەیان دەکات.