ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەرپرسی سەرجەم حزبەكان دەستیان لە ژەهراویكردنی بەنزیندا هەیە

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند، كۆمەڵێك بەرپرس لە هەموو حزبەكان لە سلێمانی بە بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە، دەستیان هەیە لە تێكەڵكردن و ژەهراویكردنی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی.

محەمەد شێخ وەهاب، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "دوای بەدواداچوون بۆی دەركەتووە چەند تاقیگەیەكی نایاسایی لە ناوچەی تانجەڕۆ لە سلێمانی هەیە، كاری ئەو كارگانە تێكەڵكردنی بەنزینە لەگەڵ كۆمەڵێك مادەی ژەهراوی، بۆ ئەوەی كوالیتی بەنزینەكە بەرزبێتەوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كاتی خستنەڕووی بەڵگە و نمونەكان وتی، لە كاتی بەدواداچووندا لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشی كراوەتەسەر و دەستگیركراوە، دوای چەند كاتژمێرێك ئازادكراوە.

هەروەها ئاشكراشیكرد، بەڵگەی لەسەر تێوەگلانی ٥٠ بەرپرس و كۆمپانیا و كەسایەتی هەیە و هەموو بەڵگەكانی داوەتە پارێزگاری سلێمانی، ئەگەر پارێزگاریش رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان نەگرێتەبەر، ئەوا ناوی تەواوی ئەوانە ئاشكرا دەكات.




PM:12:50:20/06/2018